سەرۆكی ئەنجوومەنی شنگال: ٢٠ كەس لەژێر دەسەڵاتی پەكەكەدا تیرۆر كراون

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای شنگال رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی بازگەی چهكدارانی پەكەكەوه لە شنگال و ناوچەكانی دیكە، ژیانی خەڵكی شنگال لە مەترسیدایە، ههر لهو سنوورهی پەكەكەی لێیە، ٢٠ هاووڵاتی شنگال و دەوروبەری تیرۆر كروان.
(وەیس نایف) سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''مانەوەی پەكەكە لە شنگالدا مەترسییە بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە، ئەو شوێنانەی پەكەكەشی لێیە، جا پەكەكە بێت یان كەسی دیكە لەژێر ناوی پەكەكەوه بێ، ناو بە ناو تەقە لە خەڵكی شنگال و ناوچەكانی دیكە دەكەن؛ خۆ ئەگەر پەكەكە لە چیای شنگال نەبێت، كەس ناتوانێت هیچ كارێكی خراپ بكات، بهڵام ئهوان ئهو دۆخهیان دروست كردووه.''
گوتیشی: ''تا ئێستا پەكەكە و ئەو كەسانەی لەژێر ناوی پەكەكەدا كاری خراپ دەكەن، ٢٠ كەسیان لە چیای شنگال و ناوچەكانی دیكە تیرۆر كردووە، رۆژ بۆ رۆژیش ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت، هەر ئەوەیش وای كردووە خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە كە تا ئێستا تەنیا ٣%ی خهڵكی گەڕاونەتەوە، ئینجا ئەگەر ئەو كارەی پەكەكە بەردەوام بێت، ئەوانەی گەڕاونەتەوە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە".
ڕابین شێروا




