٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هاوڕان

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پێوەست بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پشتگیرییان له‌ پڕۆژەکەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کرد. دەشڵێ، پڕۆژەکە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت.

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر (کەنعان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، 'لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کرا بۆ ئەو پڕۆژەیەی کە پێوەست بە مووچەی پاشکەوتی فەرمانبەران پێشکەشمان کردبوو، لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیریی خۆیان بۆ دووپات کردینەوە.''

گوتیشی، ''لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمدا پڕۆژەکە کە خرایەڕوو، تێبینی و سەرنجی لەسەر درا، ئێمەش کە بە نووسراوی فەرمیی پڕۆژەکەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، دەستەڵاتی جێبەجێکردن و رەزامەندییش له‌سه‌ر پڕۆژە 10 خاڵییه‌كه‌مان، له‌ ئەنجوومەنی وەزیرانە.''

ئاماژەیشی دا، پێشبینی دەکرێ کە ئەمساڵ پڕۆژەکە بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە، خۆی پڕۆژەکە بە جۆرێکە کە لە ئێستادا دەتوانرێ رەسیدی هەر فەرمانبەرێک دیاری بکرێت و، دواتر ئەو قەرزەی حکوومەت لای هاووڵاتییە وەک پێشینەکان و قەرزەکانی دیکە دەتوانرێ لەو رەسیدە بدرێتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە پێوەست بەو پڕۆژەیاسایە بەڕێوەچوو کە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران خستبوویە ڕوو.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار