٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه‌، تورکیا عێراقی خستە بەردەم بەرپرسیاره‌تییەوە

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا-KDP.info-  ئەندامی پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) رایگەیاند، تورکیا عێراقی خستووەتە بەردەم بەرپرسیاره‌تییەوە کە نابێ هاوکاریی پەکەکە لە شنگالدا بکات و، ده‌بێ دەڤەرەکەی پێ چۆڵ بكات.

(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی گوتی: "تورکیا لە یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی لەگەڵ عێراقدا ئەوەیە کە دەبێت هیچ یەکێک لەو هێزانەی نەیاری تورکیان، لە خاکی عێراقەوە هێرش نەکەنە سەر تورکیا، هه‌ڵبه‌ت به‌مه‌ش عێراقی خستووەتە ژێر بەرپرسیارەتییەوە بەوەی دەبێت پەکەکە لە شەنگال دەربکات. خۆ ئەگەر ئەوەش نەکات سوپای تورکیا لە باشیک ناکشێتەوە، ئەگەریش بەغدا و پەکەکە نەیەنە ژێر باری ئەو داواییەوە ئەو کاتە دەبێت ئەگەری دیکە ڕوو بدات، چونکە ئێمە پێشووتر گوتوومانە مانەوەی پەکەکە لە شنگال زیان بۆ هەموو کوردستان دەگەیەنێت، ناکرێت شنگال ببێتە ناوچەی تەسفیەی حیسابی وڵاتان، ئێستا باشترین چارە بۆ ئەو پرسە ئەوەیە پەکەکە بکشێتەوە و پێشمەرگە بە تەنیا پارێزگای لەو ناوچانە بکات".

گوتیشی: "حکوومەتی عێراق پارە و چەک و هاوکاری بە پەکەکە دەکات، ئەوانیش تادێت خۆیان لە شەنگال جێگیر دەکەن، بۆیە دەبێت بەغدا ئەو هەنگاوە واز لێ بهێنێت و لە داهاتوودا نەیانکات بە گرفت بۆ ناوچەکە و بیەوێت لەو رێگایەوە حەشدی شەعبی فراوان بکات.''

ئاماژەیشی دا، بەگوێرەی دەستووری عێراق، نابێت هیچ هێزێکی بیانی لە خاکی عێراقدا بن، بۆیە ئەوەی عێراق دەیکات لە دەرەوەی دەستوورە.

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار