٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەڵەبجە پڕۆسەی خوێندن دەستی پێ كرده‌ووە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە بە وەكالەت ئاماژەی دا، پڕۆسەی پەروەردە لە سنووری هەڵەبجە دەستی پێ كردووە و لە زۆربەی قوتابخانەكان دەوام ئاساییە. گوتیشی، ئەگەر پارەی هاندانی مامۆستایان خەرج بكرێت، باشتریش دەبێت. 

 

(ئاراس محەممەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێ كردووە لە ئێستادا مامۆستایان گەڕاونەتەوە سەر دەوامی خۆیان، لە 115 قوتابخانە و 12 باخچەی ساوایاندا دەوام دەكرێت و تەنیا 10 قوتابخانە ماون دەستیان بە دەوام نەكردووە، بەڵام هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنەوە و دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكرێت لەو قوتابخانانەی ماون، ئەگەر بێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی هاندنانی مامۆستایان لەم مانگەدا خەرج بكات، ئەوە باشتر دەبێت و مامۆستایان دەتوانن بە شێوەیەكی باشتر دەوامی خۆیان بكەن".

 

(محەممەد) گوتیشی: "لە مانگی ئازاری دابێ تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە سنووری هەڵەبجە بەڕێوە دەچن و لە كۆتایی مانگی پێنجیشدا تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بەڕێوە دەچن، هەروەها بەپێی پلانی پەروەردە بۆ هەر وەرزێك 70 رۆژ دەوام دەكرێت، ئەوەیش باشترە لەوەی هەر دەوام نەكرێت".

 

لەبارەی چارەنووسی ئەو قوتابخانانەی دەوام ناكەن، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە گۆتی: "هەر قوتابخانەیەك دەوامی تێدا نەكرێت، چارەنووسی قوتابیانی دەكەوێتە سەر وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیار دەدەن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار