٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میدڵ ئیست ئونلاین: مالیکی و عەبادی لە ڕکابەرییەکی توونددان

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ماڵپەری میدڵ ئیست ئونلاین بڵاویکردەوە لەکاتێکدا ئوپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراق لەدەست داعش بەڕیوە دەچیت، لە بەغدا ڕکابەرییەکی تووند لەسەر دەسەڵات لەنیوان (عەبادی) و (مالیکی) بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە هەمان کاتدا لەسەر دەستەڵات لایەنێک دەیەوێ لەڕووی سەربازی و مەیدانی و ئەمنی و ئابوورییەوە پێگەی خۆی بەهێز بکات و لایەنەکەی دیکەش بەهاوکاریی ئێران بە داڕشتنی چەند سیناریۆیەک بۆ داهاتوو هەوڵی بەهێزکردنی پێگەکەی دەدات.

ماڵپەری میدڵ ئیست ئونلاین دەنووسێت نیشانەکانی ئەو ناکییەکەی نێوان (عەبادی) و (مالیکی) زیاتر لەکاتی بۆنەی دامەزراندنی حزبی دەعوەدا بەدەرکەوتن، کاتێک هەریەکە لەلایەن خۆیەوە هۆشداری بە لایەنەکەی دیکە دەدا بە بێ ئەوەی ناوی یەکتر بێنن، بەتایبەت کاتێک عەبادی ئاماژەی بە سەردەمی مالیکی داوە و تێدا ڕوونیکردووتەوە کە لەو سەردەمەدا عێراق بە ناکوکییەکی توندی تایفیدا تێپەڕیوە.

جێگای ئاماژە پێدانە ماوەیەکە ناکوکی نێوان (حەیدەر عەبادی) و (نووری مالیکی) بووەتە مانشێتی بەشێکی زۆر لە میدیا عەرەبییەکان و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵی هەردوولا لە دژی یەکتر لەسەر دەسەڵات گەیشتووتە لوتکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار