سبەینێ، پارتی و یەكێتی کۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- سبەی چوارشەممە، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ھەولێر كۆ دەبنەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی زانیویەتی، سبەینێ چوارشەممە، مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر کۆ دەبنەوە و، دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان و پەیوەندی نێوان ھەردوولا و چارەكردنی كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان دەخەنە بەر باسەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی تایبەتی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت کە سەرۆكایەتیی شاندی پارتی دەكات، ھەروەھا شاندی یەكێتیی نیشتیمانی (مەلابەختیار) لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێت.




