٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی لە چەندین هەڵمەتدا یارمەتیی ئاوارەكانی دا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بارودۆخی ژیان لەسەر چیای شنگال بۆ هۆی سەرمای لەڕادەبەدەرەوە خراپە و پێویستییان بە هاوكاریی جۆراوجۆر هەیە هەتا بتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن، هەر بۆیە لە چوارچێوەی هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سەر چیای شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی IGFMپێڵاو و جلوبەرگیان بۆ منداڵانی ئازیز (بێ دایك و باوك)ـی سەرچیای شنگال دابین كرد.

بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئازیزانی سەرچیای شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پشتیوانیی IGFMپێڵاو و جلوبەرگی بۆ ٢٨٦ منداڵ دابین كرد، جێگای ئاماژەیە بەشێكی هاوكارییەكان لە بۆرك و دهۆلا و سەنتەری قەزای شنگال دابەش كران.

لە وەرزی زستاندا جل و بەرگ و پێڵاو و نەوت و سۆبە لە پێداویستییە هەرەگرینگەكانی ئاوارەكانە و لەو راستایەیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییەكانی خۆی بۆ ئاوارە و پەنابەرەكان هەمەلایەنەتر كردووە و چڕوپڕتر بەردەوامە لە پێشكەشكردنی پێداویستی بۆ ئاوارە و پەنابەرەكان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (بیچ اڵامل)ی عێراقی لە هەڵمەتێكی خێرخوازییدا بەتانی و جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵانیان بۆ ٩٥ خێزانی ئاوارەی كەمپی خازر دابین كرد.

هه‌روه‌ها دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCRنەوتی بۆ ٦٣٦ خێزان و پێداویستییەكانی دۆشەك و بەتانی بۆ ٦٤ خێزان و ٥٥ ئاوارەی كەمپەكانی دیبەگە دابین كرد، هەر لە هەمان رۆژدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق خاولی و پێداویستی و حەسیری بۆ ١٤٧٨ خێزان دابین كرد كە لەلایەن تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا.

جێگای ئاماژەیە كۆمەڵێك گەنجی خێرخواز لە كەمپەكانی دیبەگە بە سەرپەرشتیی (موزەفەر سەرتاش)  لە هەڵمەتێكی خێرخوازییدا سەری ٣٨٧ كەسیان چاك كرد، هەر لە درێژەی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژی دووشەممەدا بە پشتیوانیی خێرخوازێك خواردنەوەی گازی بۆ ١٤٦٤ خێزان دابین كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار