وەزیرانی بەرگری و گەشەپێدانی هۆڵەندا گەیشتنە هەولێر
__2017_01_09_h23m18s21__BA.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (ژانین هینسن) وه‌زیرى به‌رگریى هۆڵه‌ندا و (لیلینا پلۆمێن) وه‌زیرى بازرگانى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ماهه‌نگى هۆڵه‌ندا له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان.
له فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان (فوئاد حوسێن) و وه‌زیرى ناوخۆ (كه‌ریم شنگالى) و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم (فه‌لاح مسته‌فا)وه پێشوازى له وه‌زیرى به‌رگریى هۆڵه‌ندا و شاندى یاوه‌رى كرا.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندى حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.




