ئەمشەو وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەگاتە هەولێر

هەولێر-KDP.info- بڕیاره ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانى به‌رگرى و په‌ره‌پێدانى هۆڵه‌ندا و وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازییان لێ بكرێت.
بڕیاره له فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان (فوئاد حوسێن) و وه‌زیرى ناوخۆ (كه‌ریم شنگالى) و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم (فه‌لاح مسته‌فا) پێشوازییان لێ بكرێت.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندى حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى نێو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ دەکەن.




