٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، په‌له‌كردن له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان به‌ گرینگ ده‌زانێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  -KDP.info-ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە و، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و گەڕی دووەمی دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تاوتوو كردووه‌. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییش، په‌له‌كردن له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان به‌ گرینگ ده‌زانێ.

 

دوای پەیامەکەی 20/11/2016ی (سه‌رۆك بارزانی) كه‌ تێیدا داوای کرد لایەنە سیاسییەکان كرد بۆ چارەکردنی کێشەناوخۆییەکانی گفتوگۆ بکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک دەستپێشخەری شاندێکی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکھێنا و، گەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی لەگەڵ حزبەکان دەست پێکرد، وه‌ك زانراویشه‌ چەند رۆژی دابێ، گەڕی دووەمی دانوستانی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەست پێبكات.

 

له‌وباره‌وه‌ (عەبدوڵڵا وەرتی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "پێمان وایە پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت پەلە بکات بۆ دەستپێکردنەوەی خولی دووەمی دانوستان، چونکە دەمانەوێت پرۆژەکەی (بارزانی) جیددیەتی هەبێت و و حزبەکان چاوەڕوانی پڕۆژەکەن، دەبێت ئامادەسازی بکرێت بۆ بەدیهێنانی خەونی هەموو گەلی کوردستان کە سەربەخۆییی کوردستانە. ئەم پڕۆژەیەش بنەمایەکی باشە تا لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتن و ئەو دۆخە چەقبەستووەی لە هەرێمدایە تێبپەڕێندرێت.”

 

(عەبدوڵڵا وەرتی) گوتی، "ئەگەر ئەو پڕۆژە لایەنەکان پێوەی پابەند نەبن، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت ئەو کاتە بنەمایەکی نوێ بۆ حکوومەت دابنرێت، چونکە دەبێت چوونە نێو حکوومەت و دەرەوەی حکوومەتیش یەکلا بکرێتەوە".

 

 کارزان سەباح

 

هەواڵی پەیوەندیدار