٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید: بەغدا رێگرە لە دروستكردنی تابلۆی ژمارەی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- نزیكەی دوو ساڵ دەبێت هەڵەبجە بە بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكوومەت كراوەتە پارێزگا، بەڵام بەغدا وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا ناكات و، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجەیش رایدەگەیێنێت، بەغدا رێگر بووە لە دروستكردن و دانی تابلۆی ئۆتۆمبێل.

(فازڵ حەمەئەمین) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: "لە ساڵی 2016ـدا، 17حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆنبێلی سەرپێچیكار تۆمار كراوە، 42 ڕووداوی هاتوچۆ روویان داوە و لە رووداوەكاندا 57 هاونیشتیمانی بریندار بوون و 11 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار كراون".
(حەمەئەمین) گوتیشی: "لە ساڵی (2016)ـدا مۆڵەتی هاتوچۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان داوە بە هاونیشتیمانیان كە (1420) مۆڵەتیان گشتی بوون، (241) مۆڵەتی هاتوچۆیشمان داوە بە ئافرەت كە یەكیان مۆڵەتی گشتی بووە".
بەڕێوەبەری هاتۆچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە دا كە، ڕووداوەكانی هاتوچۆ و بریندار و گیانلەدەستدان لە ساڵی رابردوودا كەمی كردووە.
دەربارەی هۆكاری نەدانی تابلۆی ژمارەی هاتوچۆ بە هاونیشتمانیانیش، رایگەیاند: "بەغدا رێگرە، ئەگینا ئێمە لای خۆمانەوە هەموو ئامادەكارییەكمان كۆتایی پێ هێناوە و ئامادەی پێدانی ژمارەی ئۆتۆمبێلین".

هێڤیار هەڵەبجەیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار