٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

14 کچ و ژنی دیکەی کوردانی ئێزدی رزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  جێگری بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگەیاند، لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا توانرا 14 کچ و ژنی دیکەی ئێزدی رزگار بکرێن.

جێگری بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش، (دەرمان خەتاری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا توانراوە 14کچ و ژنی دیکەی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن کە پێنج لەوانە خەڵکی خێرخواز گەیاندوویاننەتە سنووری ھێزە عێراقییەکان لە مووسڵ و ئەوانەی دیکەش بە ھەوڵی خۆمان رزگارمان کردوون.''

(دەرمان خەتاری) گوتیشی، ''تا ئێستا 2ھەزار و873کچ و ژنی ئێزدی رزگار کراون کە ھەمووی بە ھەوڵی نووسینگەکەی ئێمە رزگار کراون.''

دەشڵێ، ''تا ئێستا 3 هەزار و 500 کچ و ژنی دیکە لە دەستی داعشدا ماون، سوپای عێراق هیچ هاوکارییەکی نەکردووین بۆ رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کە لە دەستی داعشدا ماون، تەنیا ئەو پێنج کچ و ژنە نەبن، ئەوانیش کەسانی خێرخواز هێنابوویانن بۆ لای ئەوان و ئەوانیش پێوەندییان بە ئێمەوە کرد.''

وه‌ك (خه‌تاری) زانیاریی دا، هێشتا کچ و ژنی دیکەی کوردانی ئێزدی لە مووسڵدا ماون و زانیارییان له‌باره‌وه‌ هه‌یه‌.

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار