سوپاسالاری پێشمەرگە: سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە نزیکەوە پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له پێشمەرگە كرد

بەرەی جەنگ-KDP.info- سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانێکی مەیدانی بۆ سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە ئەنجام دا و، دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو سەرکەوتننەی کە لە شەڕی دژ بە داعشدا بەدەستیان هێناوە.
فەریق (جەمال ئیمێنکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆکی فەره‌نسا و ئەمڕۆیش سەرۆکوەزیرانی تورکیا بە یاوەریی (سەرۆک بارزانی)، پێیانخۆش بوو لە نزیکەوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەسەر بکەنەوە و ئەو قارەمانیەتییە ببین کە پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا هەیبووە.
ئاماژەیشی دا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە چیای زەرتک، لە نزیکەوە هێزی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە و دەستخۆشی ئەو سەرکەوتنانەی کرد کە پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا بەدەستی هێناوە.
گوتیشی، سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەیدانی بوو و تەنیا بۆ دەستخۆشی هێزی پێشمەرگە سەنگەرەکانی بەسەر کردەوە.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ چیای زه‌رتك، وێنه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه نمایش كران كه له شه‌ڕه‌كانی چیای زه‌رتك و ده‌وروبه‌ری له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید بوون.
فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یان بۆ (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا شیی كرده‌وه كه له ماوه‌كانی رابردوو رزگاریان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به دووربینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتك ته‌ماشای ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری مووسڵی كرد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ئازاد كراون.
بڵند ئیبراھیم




