شارەزایەکی سەربازی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێن
__2017_01_08_h16m28s11__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info-شارەزایەکی سەربازی ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەدات و دەڵێ: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە گرینگن بۆ پاشەڕۆژی کوردستان و ترساندنی دوژمن بەرانبەر بە ئیدارەی گەلی کوردستان و، ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ئاستی جیهانیدا هەژمار دەکرێن".
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری كوردستان و هێزێكی هاوپەیماناندا، توانرا تیرۆریست (د.موعاویە) كە ناوی راستەقینەی (ئیسلام تەها محەممەد ئەلعوبێدی)ـیە و ئەمیری دیوانی سحەی ویلایەتی كەركووكی تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەویجەدا بکرێتە ئامانج و كوژرا، ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر چەندان ئەمیری داعش لە پرۆسەی تایبەتدا کوژراون.
لەمبارەوە (قادر حەسەن) شارەزا لە کاروباری سەربازی و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کوشتنی ئەو گەورەتیرۆریستەی داعش لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستانە و ئالاکییەکی دیکەی گرینگیان ئەنجامدا و متمانەی ئەم دەزگایە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و هاوپەیمانان جێگای دەستخۆشییە کە ئەنجوومەنی ئاسایش لەو جیوگرافیا سەختەدا دەتوانێ گورزی گەورەیان لێبوەشێنێ.
گوتیشی: "ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردوویەتی جێگای دڵخۆشی کوردستانە و نیشانەی هاوکاری خەڵکی کوردستانە بۆ هاوکاری و سەرکەوتنی پلانی ئەنجوومەنی ئاسایش".
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەرنجی هەموو دونیای راکێشاوە، چونکە ئۆپەراسیۆنەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی هەژمار دەکرێن.
کارزان سەباح




