داعش مووچه‌ی شه‌ڕکه‌ره‌کانی خۆی له مووسڵ بڕی

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی زه تیلیگراف، بڵاویکرده‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هێزه عێراقییه‌کان له مووسڵ، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش مووچه‌ی مانگانه‌ی شه‌ڕکه‌ره جیهادییه‌کانی خۆی له مووسڵ بڕی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، شه‌ڕکه‌ره‌کانی داعش مانگی بڕی ٣٥٠ دۆلاریان له داعش وه‌رگرتووه و ئێستا لێیان بڕاوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات ئێستا شه‌ڕکه‌ره‌کانی داعش بارودۆخی داراییان یه‌کجار خراپه و به بڕی ٢٥ هه‌زار دیناری عێراقی خێزانه‌کان له مووسڵ ده‌رباز ده‌که‌ن تا پاره‌یه‌کیان پێ ببڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی داعش بیره نه‌وته‌کانی له ده‌ستدا نه‌ما، بارودۆخی دارایی خراپ بووه.




