ئەمەریکا لەسەر بنکەی ئینجیرلیک هاتە دەنگ

ئاژانسەکان-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا، ڕایگه‌یاند، که ئه‌مەریکا به‌هیوایه تورکیا بڕیار نه‌دات له‌سه‌ر ڕێگرتن له به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی ئینجیرلیک له لایه‌ن ئه‌مەریکاوه.
(پیته‌رکۆک) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا (په‌نتاگۆن) ڕایگه‌یاند که ئه‌مەریکا هیواخوازه، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کات له باره‌ی به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی ئینجیرلیک له لایه‌ن ئه‌مەریکاوه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی کۆک که (سی.ئێن.ئێن) بڵاویکرده‌وه، دوای ئه‌وه هات که (مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو، پێویست ناکات هیچی دیکه ڕێگه بدرێت، ئه‌مەریکا بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌نجه‌رلیک به‌کار بهێنێت، له کاتێکدا له شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ داعشدا له شاری ئه‌لباب، ئه‌مەریکا به هێرشی ئاسمانی هاوکاریی سوپای تورکیا ناکات.




