٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان: ئەمیری دیوانی حەی ویلایەتی كەركووكی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری كوردستان و هێزێكی هاوپەیمانان، تیرۆریست (دكتۆر موعاویە)، كە ناوی راستەقینەی ( ئیسلام تاها محەممەد ئەلعوبێدی) و ئەمیری دیوانی حەی ویلایەتی كەركووكی تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەویجە كرایە ئامانج و كوژرا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی دەكاتەوە، كە تیرۆریستی ئاماژەپێكراو، دوانیوەڕۆی رێكەوتی ٥/١/٢٠١٧، لە ناو حەویجە كراوەتە ئامانج و كوژراوە. ئەم كەسە بەرپرسیارە لە كوژرانی دەیان هاووڵاتیی پارێزگای كەركووك و هەروەها لە مانگی ١٠/٢٠١٥ بەشداریی لە شەهیدكردنی چوار پێشمەرگە لە حەویجە كردبوو و دەستێكی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی كوردی ئێزدی لە حەویجە هەبووە و یەكێك لە بەرپرسە سەرەكییەكانی داعش لە سنووری كەركووك بووە.

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان

٨/١/٢٠١٧

هەواڵی پەیوەندیدار