مونا قەهوەچی: هاتنی یڵدرم، نیشانەی سەقامگیریی سیاسیی هەرێمە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی پێشكەوتووی چاكسازیی توركمان ئاماژە بەوە دەكات، هاتنی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ كوردستان، گرینگە و نیشانەی سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی كوردستانە.
(مونا قەهوەچی)، پێوهست به سهردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ ههرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەردانی (یڵدرم) بۆ كوردستان زۆر گرینگ بوو، چونكە لەلایەك هەرێمی وكردستان دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، كە ئەمەیش بە تەنیا بە هەرێمی كوردستان ناكرێت و دەبێت رێگاچارەی ئابووری بدۆزرێتەوە كە دواتر ئەو هەنگاوە بنرێت، ئەگەر ئەوەیش كرا، دەبێت رێگایەك بۆ ئابووریی فراوان دروست بكرێت، كە ئەوەیش لە رێگای نەوتەوە دەبێت كە ئێستا هەرێمی كوردستان لە رێگای توركیاوە نەوتی دەنێرێتە دەرەوە، خۆیشمان دەزانین تاكە سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی كوردستان نەوتە، بۆیە دەبێت زەمینەسازی بكرێت بۆ ئەوەی ئارامی لە ناوچەكە هەبێت و رێككەوتنی ئەمنی و سیاسی و بازرگانی هەبێت، تا زەمینەی بارزگانی و گەشەی ئابووریی فراوان بێتە ئاراوە، ئێستایش ئەو دەرفەتە بۆ كوردستان و توركیا هاتووەتە پێشەوە كە پەیوەندییەكانیان لەوەی ئێستایش فراوانتر بكەن بە تایبەت كوردستان كە چاوەڕوان دەكرێت گازی سرووشتییش بنێرێتە دەرەوە".
(قەهوەچی) گوتیشی: "پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و توركیا بەرەو فراوانی دەچێت، چونكە هەردوو لا توانیویانە ئاستی پەیوەندییەكانیان بەرەو پێشەوە ببەن و سوود لە یەكتری وەربگرن، بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە، جگە لەوەیش دەتوانرێت هەماهەنگیی زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت بۆ پرسی ئاشتی لە توركیادا".
كارزان سەباح




