٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (بیناڵی یڵدرم) سەرۆكوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدان و بڕیارە دوای كۆبوونەوە كۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز بكەن.

سەعات 09:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، (بیناڵی یڵدرم) لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و، بە بەشداریی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەردوو حكوومەت کۆ بوونەوە.

وەک زانراوە، شەڕی داعش، پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان، سەربازگەی باشیك و كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی (یڵدرم) و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەبن.

ئەمە یه‌كه‌م سه‌ردانی (یڵدرم)ـە بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها بە یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار