یڵدرم بەجیا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتدا كۆ دەبێتەوە
__2017_01_08_h10m9s46__BA.gif)
هەولێر-KDP.info- (بینالی یڵدرم) سەرۆكوەزیرانی توركیا لە هەولێرە و بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، ئێستاش كۆبوونەوەی یەكەم دەستی پێكردووە.
دوێنێ شەممە 7-1-2017، (بینالی یڵدرم) بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، پاشان لەگەڵ (فوئاد مەعسووم) سەرۆككۆمار و دواتریش لەگەڵ (سەلیم جبووری) سەرۆكی پەرلەمان كۆ بووەوە، درەنگانی شەوی رابردوویش سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا كرد.
بڕیار وایه ئەمڕۆ یەکشەممە، (یه‌ڵدرم) بەجیا له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی حکوومەتدا كۆ ببێته‌وه.




