٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەت بە خۆپاراستنی چەکی کیمیایی پێکهێنا؛ لە ئەڵمانیا مەشق و راهێنان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بۆیەكەمجار لەهەرێمی كوردستان وەزارەتی پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەت بە بەرگری چەكی كیمیایی پێكهێنا و فەرماندەی سریەكەش دەڵێ، مەبەست لە دامەزراندنی سریەی بەرگری كیمیایی بۆ بەرگریكردنە لە كاتی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و ئێستا لە ئەلمانیا و هەرێمی كوردستان مەشق و راهێنان بە سریەكە دەكرێت.

 

رائید (ئیسلام چالی) فەرماندەی سریەی بەرگری كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە وەزارەتی پێشمەرگە سریەكی پێشمەرگە تایبەت بە بەرگری كیمایی دامەزراوە و لە شەش ئەفسەر و ٧٠ پێشمەرگە پێكهاتووە، ئەمە یەكەیەكی نوێیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، خۆم لەگەڵ ١٤ پێشمەرگەی دیكە دوێنی گەیشتووینەتە شاری زینتهوڤن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە خۆلێكی مەشق و راهێنان ، تا ٢٠ی ئەم مانگەش مەشق و راهێنانەكانمان بەردەوام دەبێت، مەشق و راهێناکەیش پێوەستە بە خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی کە پێشترتیرۆریستانی داعش ئەو چەكەی بەرانبەر بە هێزەكانی پێشمەرگە بەكارهێناوە.

 

رائید (ئیسلام چالی) ئاماژەیشی دا، هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی سریەی بەرگری كیمیایی مەشق و راهێنان دەبینن بۆ چوونیەتی خۆپاراستن و بەرگری لە كاتی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، لەگەڵ سەردانی ئێمە بۆ ئەڵمانیا ئێستا لە هەرێمی كوردستانیش ئەفسەر و پێشمەرگەكانی دیكەی بەرگری كیمیایی سەرقاڵی خۆلێكی دیکەن کە لە لایەن وەزارەتی عێراقەوە مەشقیان پێدەكرێت.

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار