عه‌بادى: ده‌بێت په‌كه‌كه له شنگال نه‌مێنێت

بەغدا-KDP.info- له میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و توركیا جه‌ختیان له‌سه‌ر نه‌مانى په‌كه‌كه له شنگال كرده‌وه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) رایگەیاند: "عێراق داواى له په‌كه‌كه نه‌كردووه بێته نێو عێراق و رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه كه هێزى هاوبه‌ش كۆنتڕۆڵى ناوچه‌كه بكات و رێككه‌وتنى كۆتایش ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق له شنگال هه‌بێت".
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا (بن عه‌لى یه‌ڵدرم) گوتى: "داوامان كردووه عێراق هاوكارمان بێت له‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه و عێراقیش به‌ڵێنى داوه كه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بدات بۆ نه‌هێشتنى په‌كه‌كه له شنگال".
گوتیشى: "ئێمه تیرۆر به تیرۆر ده‌ناسێنیین و په‌كه‌كه تیرۆریسته و سووپاسى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش ده‌كه‌ین كه له هه‌ستیارى ئێمه بۆ پرسى تیرۆر و په‌كه‌كه تێده‌گات".




