پەیەدە رێ نادات كۆنگرەی چوارەمی ئەنەكەسە ساز بدرێ

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەڵێ، ئەنەكەسە رەشنووسێكی دەستووری بۆ رۆژئاوای كوردستان ئامادە كردووە و بڕیار بوو لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوودا ئەنەكەسە كۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجام بدات و رەشنوسی دەستووریش پەسەند بكات، بەڵام پەیەدە رێگری لە ئەنجامدانی ئەو كۆنگرەیە كرد.
(نەواف حەسەن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە وڵاتی سویسرا بە ئامادەبوونی چەندین شارەزای یاسایی و نێودەوڵەتی، رەشنووسێكی دەستوور بۆ رۆژئاوای كوردستان ئامادە كرابوو و بڕیار بوو لە كۆنگرەی چوارەمی ئەنەكەسە ئەو رەشنووسە پەسەند بكرێت و دواتریش دەست بكرێت بە كاركردن لەسەری".
(حەسەن) گوتیشی، بڕیار بوو لە مانگی11ـی ساڵی رابردوودا كۆنگرەی چوارەمی ئەنەكەسە ئەنجام بدرێت، بەڵام پەیەدە رێگەی بە سەرۆكی ئەنجوومەن نەدا بچێتە رۆژئاوا و رێگری لە كۆنگرەكە كرد، بۆیە بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.
ڕوونیشی كردەوە، بڕیارە لە 10ـی ئەم مانگەوە سەرۆكی ئەنەكەسە لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە و ئەوكات گفتوگۆ دەكرێت بۆ دیاریكردنی كاتێك بۆ كۆنگرەی چوارەمی ئەنەكەسە.
لە ساڵی 2011ـوە تا ئێستا، ئەنەكەسە سێ كۆنگرەی ئەنجام داوە و لە كۆنگرەكاندا سەرۆكی ئەنجوومەنیش گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، بڕیار بوو ساڵی رابردوو ئەنەكەسە چوارەم كۆنگرە ئەنجام بدات و تێیدا رەشنوسی دەستوور بۆ رۆژئاوای كوردستان پەسەند بكەن، بەڵام پەیەدە رێگەی نەدا و كۆنگرەكە دوا خرا.
بهگوێرهی زانیاریی مێدیایی، رەشنووسی دەستووری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لە 115 ماددە پێک دێت و هەندێک لە مادە گرینگەکانی رەشنووسەکە بڵاودەکاتەوە.
بڵند ئیبراهیم




