٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناونووسكردنی هەزار كوردی شەبەك له‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ست پێده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  نوێنەری كوردانی شەبەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشان دا بۆ دروستكردنی هێزێكی دیكە بۆ كوردانی شەبەك، بڕیارە سبەی دەست بە ناونووسكردن بكرێت بۆ ئەو هێزە.

(مەلاسالم شەبەك)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كاری ئەو هێزە پاراستنی ناوچە شەبەكنشینەكان دەبێت لە دەشتی نەینەوا.''
راشیگەیاند، مەرجەكانیش ئەوەن، پێویستە تەمەنی ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن لەو هێزەدا دابمەزرێن، لەنێوان 18بۆ35ساڵیدا بێت و مەرجیش نییە لە پێكهاتەی شەبەك بێت، دەكرێت لە پێكاتەكانی ئێزدی و مەسیحی و ئەوانەی دیكەیش بێت، بەڵام هێزەكە بۆ ناوچە شەبەكنشینەكانە.
ئەو نوێنەرەی كوردانی شەبەك دەشڵێ، ئەو هێزەی بۆ كوردانی شەبەك دروست دەكرێت، سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، بەمەیش شەبەك دەبنە خاوەن دوو فەوجی پێشمەرگە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار