یڵدرم لە بەغدایە و سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بنیالی یڵدرم) بە سەردانێکی فەرمی کە دوو رۆژ دەخایەنێت، بە فرۆکەی تایبەتی ANA گەیشتە بەغدا و وایش بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تدا كۆ ببێته‌وه.
(یڵدرم) لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق (حەسەن هانی ئەلجەنابی)، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا (فارووق کایماغچی) و باڵیۆزی عێراق لە ئانكارا (هیشام عەلەوی) پێشوازی لێ کرا.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی عێراق، (بینالی یڵدرم) سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم(نێچیرڤان بارزانی)دا كۆ ده‌بێته‌وه.
شاندی یاوەری سەرۆکوەزیران (بینالی یڵدرم) پێکهاتووە لە وەزیری بەرگری (فکری ئشک)، وەزیری پەروردە (عیسمەت یڵماز)، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان (بەرات ئاڵبایراک)، وەزیری ئابوورى (نیهات زەیبەکچی) و وەزیری بازرگانى و گومرگ (بولەنت توفەکچی).




