پڕۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر فراوانتر ده‌كه‌ن.. سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند، وا بڕیاره بۆ تاوتووكردنى پرۆژه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى، سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك له ناوه‌ڕاستى ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا كۆ ببنه‌وه.
(فه‌هیم عه‌بدوڵڵا حه‌مۆ) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌م سێشه‌ممه‌یه و له هه‌ولێر، سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كۆ ببینه‌وه."
وه‌ك (فه‌هیم عه‌بدولڵا ) گوتى، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێره له باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه ئاماده و په‌سه‌ندیان كردووه و گوتیشی، ''ڕه‌نگه هه‌ندێك ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ین و دانوستاندنى زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ین، ئینجا هه‌ر یه‌ك له ئێمه به چه‌ند پێشنیاز و بۆچوونێكه‌وه ده‌چینه ئه‌وێ تا بتوانین هه‌موویان یه‌ك بخه‌ین و بابه‌تێكی كرده‌نی لێ ده‌ربچێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت واقیعبینانه بین، سه‌یرى هه‌ر شتێك بكه‌ین و شتى خه‌یاڵى نه‌بن و بگونجێن له‌گه‌ڵ بار و تواناى دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا."
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك باوه‌ڕی وایه كه كۆبوونه‌وه‌كه شتێكى باشه و، گوتی ''هیچ نه‌بێت ئێمه‌ش هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌ن، له‌ناو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ده‌نگێكمان هه‌بێت له كاتێكدا كه په‌رله‌مان ئێستا كارا نییه و، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌پێى ده‌سه‌ڵات و یاساى خۆى كه یاساى ژماره 3 ساڵى 2009یه له په‌رله‌مان ده‌رچووه، ئه‌نجوومه‌ن بۆى هه‌یه پێشنیاز و یادداشت بدات به حكوومه‌ت، چونكه بابه‌تێكه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگایش نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵك ده‌كات و ده‌بێت ده‌نگ و ڕه‌نگى هه‌بێت له‌ناو قه‌یرانه‌كان."
نەشوان بەرزنجی




