به‌شه‌خۆراكی كه‌مپێكی ئاواره‌كان دابه‌ش كرا

هه‌ولێر-KDP.info- له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه كه به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراك به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه هه‌ڵده‌ستن، له كه‌مپی نێرگزلی خۆراكی مانگێكیان دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ 6/1/2017، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه كه له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراكه‌وه بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مڕۆ له كه‌مپی نێرگزلی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر 232 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرا.
جێی ئاماژه پێدانه، له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراك و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر ئاواره‌كانی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.




