٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە و رژێمی سووریا ھێزێکی هاوشێوه‌ له‌ مه‌رج و پێكهاته‌دا دروست دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا گوتی، پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان و رژێمی سووریایش لە ناوچەکانی خۆی، ھێزێکی هاوشێوه‌ و بەھەمان مەرج و ناوه‌وه‌ بە ناوی فەیلەقی پێنجەم دروست دەکەن، خەڵکیش بە ناچاری دەبەنە ریزەکانیانەوە.

(کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی ئەنەکەسە و پەدەکەسە و، دوو رۆژ پێشتریش لە رمێلان، ئەندامێکی ئێمەیان دەستگیر کردبوو و زۆریشیان ئەشکەنجە دابوو، دواتر فرێیان دابووە سەر رێگایەک؛ ئەمڕۆیش ئەندامێکی دیکەی ئێمەیان لە گرکێ لەکی دەستگیر کردووە، دیاره‌ ئەم ھەڵمەتە پێیدەگوترێت تیرۆرێکی رێکخراو کە پەیەدە ئەنجامی دەدات.''

(کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا گوتیشی، ''لەئێستادا رژێمی سووریا لە ناوچەکانی خۆی و پەیەدەش لە رۆژئاوای کوردستان، ھێزێک بەناوی فەیلەقی پێنجەم دروست دەکەن، کە ھەردوو ھێزه‌كه‌ بە یەک ناو و ھەمان مەرجی دامه‌زراندنه‌؛ به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانیان ده‌بێ چه‌كداری ئه‌و فه‌یله‌قه‌ ته‌مه‌نی 18بۆ 36ساڵ زیاتر نەبێت و مووچەکەشیان 200دۆلارە.''

(ئازیزی) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌، چه‌كداركردنی ئەو ھێزە زۆرملێیه‌ و، رژێم و پەیەدەش لە بازگەکاندا خەڵک دەستگیر دەکەن و دەیبەن بۆ ناو ئەو ھێزەی ئێستا دروستی دەکەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار