له سه‌ری ساڵدا 45 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان؛ گه‌شتوگوزار به‌رنامه‌ی دیكه‌شی هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژ بۆ رۆژ ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و، بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵیش زیاتر له 45 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان.
(نادر ڕۆستی) هه‌روه‌ها گوتی، بۆ زیاتر ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پلانێكی تایبه‌تی داناوه بۆ وه‌رزی زستان، هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی خلیسكانی سه‌ر به‌فریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: ''ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پلانێكی تایبه‌تمان هه‌بووه بۆ وه‌رزی زستان، كه بریتی بووه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خۆمان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خواروو و ناوه‌ڕاست كۆ ببنه‌وه، تا بتوانین له وه‌رزی زستاندا گه‌شتیار بهێنین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هۆتێل و چێشتخانه‌كانیش كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی خواردن و ئه‌و شوێنانه بهێنینه خواره‌وه تا زیاتر گه‌شتیار روو له‌و ناوچانه بكات. هه‌ندێك له‌و كارانه‌ش چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و، كۆمپانیاكان بۆ سه‌ری ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاریان هێنا بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبه‌ت بۆ سه‌ری ساڵ زیاتر له 45 هه‌زار گه‌شتیار له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و وڵاتانی دیكه، هاتنه هه‌رێمی كوردستان؛ زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیاره‌كانیش سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاره‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه.''
وه‌ك (ڕۆستی) ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك 250 بۆ 300 دۆلاری خه‌رج كردبێت، ئه‌وا له ده‌وری 13ملیۆن و 500هه‌زار دۆلارێك داهات هێراوه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
(نادر ڕۆستی ده‌ڵێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م مانگه یان له سه‌ره‌تای مانگی دابێ، فێستیڤاڵی خلیسكانی سه‌ر به‌فر چ له چیای كۆڕه‌ك یان له حاجی ئۆمه‌ران ئه‌نجام بده‌ن. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌رنجی گه‌شتیاران ڕابكێشن، گوتیشی ''هه‌روه‌ها به‌رده‌وام داوامان له كه‌رتی تایبه‌ت كردووه ئه‌وانیش له ناوچه‌كانی خۆیان چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن، هه‌تا بتوانین گه‌شتیار بۆ ئه‌و ناوچانه ڕابكێشین، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه له چالاكیداینه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین گه‌شتیار له‌و وه‌رزه‌دا ڕابكێشین بۆ هه‌رێمی كوردستان.''
رابین شێروانی




