سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی بەغدا ئیدانە دەكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی بەغدا ئیدانە دەكات و ڕایدهگهیێنێ، تیرۆریستان تەنها شكست و ڕووڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە.
دهقی راگهیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی1ـی 2017 لە ئاكامی زنجیرەیەك تەقینەوە و كردەی تیرۆریستی لە هەردوو گەڕەکی عوبێد و باب موعەززەمی شاری بەغدا ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و دەیانی دیکەیش بریندار بوون.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە خوێناوییانە دەکەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەو زنجیرە تەقینەوەیە دەخوازین.
كردەوەی تیرۆریستی و ڕەفتاری نامرۆڤانە و دڕندانە بە هیچ شێوەیەك دادی تیرۆریستانی دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی نادات و تیرۆریستان تەنها شكست و ڕووڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
5ـی 1ـی 2017




