٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شه‌عبی مانۆڕی سەربازی له‌سەر سنووری سعوودیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەکانی هەواڵ لە سعوودیا ئاماژە دەدەن، کە چەکدارانی حەشدی شەعبیی عێراق، لە نزیک شاری نەخیبی عێراق لە باکووری شاری عەرعەری عەرەبستانی سعوودیا، مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات. سەرچاوەکانی حەشدیش ده‌ڵێن، مەبەست لەو مانۆڕانە پاراستنی شاری کەربەلایە لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش.

 

 ماڵپه‌ڕی (سی ئین ئین) ئاماژە بە هەواڵیکی ماڵپەڕی سەبەق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، عەقید ڕوکن (حاتم ئەلفەلاحی) ڕایگەیاندووە "ئەو مانۆڕانە ئاماژەی هەبوونی ئێرانن لە عێراقدا و لە هەر کات و ساتێکدا دەتوانن بگەن بەنێو سعوودیا، ئەگەر ئێران بە گونجاوی بزانێ".

 

لەلایەن خۆیەوە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش بۆ هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا لە ڕێگەی بیابانی نەخیبەوە. ئاشکرایشیان کردووە کە هیزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە لیوای ١٩ لەگەڵ چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەنبار پێکیانداداوە کە دەیانویست بێنە سنووری کەربەلا و نەجەفه‌وه‌ و، تێیدا ٦ چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

 

جێگای ئاماژەپێدانە، سعوودیا ڕەخنەیەکی تووند لە هەژموونی ئێران لە عێراق دەگرێت و پێی وایە، حەشدی شەعبی جگە لە سوننەکانی عێراق جێگای مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی سعوودیا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار