مستهفاچاوڕەش: مالیكی بۆی ناچێتە سەر.. رەنگە بۆ ئەوە چووبێتە ئێران

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆكی حزبی دەعوە هەڵەی كردووە ئەگەر بیەوێت بە پێشمەرگە بڵێت بكشێتەوە، چونكە پێشمەرگە ناكشێتەوە.
(مستەفاچاوڕەش)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رەنگە (نووری مالیكی) بۆ ئەوە چووبێتە ئێران بە پێشمەرگە بڵێت دەبێت بكشێتەوە، پێشمەرگە خوێنی بەخشیوە و ناكشێتەوە، چونكە ئەو سنوورە، سنووری كوردستانە، هیچ پاساوێك بۆ قسەكانی (مالیكی) نییە، ئەم كوردستانەیش خاوەنی خۆی هەیە و كشانەوەی پێشمەرگە بە دەست فەوجێك و ئامرفەوجێك و بەرپرسی میحوەرێك نییە، پێشمەرگە بە ئیرادەی گەلێكەوە پابەندە".
ئهو ئهندامهی سهركردایهتیی یهكێتی گوتیشی: "لە هەموو شتەكاندا ناكۆك بین، لەوەدا ناكۆك نابین كە پشتیوانی لە پێشمەرگە بكەین، بۆیە دەبێت دەنگمان یەك بخەین بەرانبەر بە قسەكانی (مالیكی) و، ناكرێت ئاوا بۆی بچێتە سەر لێدوان بدات و هەڕەشە بكات".
كارزان سەباح




