٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكخراوە مەدەنییەكان: دەبێ سوپای عێراق داوای لێبووردن لە كوردستان بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكان ڕایدەگەیێنێ، کە دەبێت سوپای عێراق داوای لێبووردن لە خەڵكی كوردستان بكات، چونكە ئەوان نەهامەتییان بەسەر گەلی كوردستاندا هێناوە.

(ڕێباز یووسف) سەرۆكی تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكانی هەولێر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "تۆڕی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ چەند ڕێكخراوێك، لە ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق واتە ڕۆژی هەینی، سەعات ١٠:٣٠، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین و گردبوونەوەكە لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر دەبێت، هاوكات یادداشتی ناڕەزایی دەدرێتە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق و كۆنسووڵخانەكانی وڵاتان".

سەرۆكی تۆڕی رێكخراوە مەدەنییەكانی هەولێر گوتیشی: "داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكرێت لە بەرانبەر ئەو هەموو رەشەكوژییەی سوپای عێراق دەرهەق بە خەڵكی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا كردوویەتی، بە فەرمی داوای لێبووردن بكات و زیانلێكەوتووانیش قەرەبوو بكاتەوە".
دەشڵێ: "داوا دەكەین پشووی فەرمییش لەم ڕۆژەدا هەڵبووەشێتەوە لە هەرێمی كوردستان".

كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار