٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم مانگە و بە لیستی جیا لە مووچە، پارەی هاندانی مامۆستایان دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە یەكێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، لیستی ناوی مامۆستایانی هەموو پەروەردەكان ئامادە كراوە و دراوە بە وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی پارەی هاندانی مامۆستایان لەم مانگەدا دابەش بكرێت.

(ئەكبەر سدیق) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەموو پەروەردەكان لیستی ناوی مامۆستایانی خۆیان ئامادە كردووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراون و رێنمایی پێویستیشی پێ دەرچووە و بڕیارە هەر لەم مانگەوە پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش بكرێت".
(سدیق) گوتیشی، لە هەرێمی كوردستان ١٢٦هەزار مامۆستا هەیە كە ٧٠% لە ناوشارەكانن و ٣٠%ـیشی لە دەرەوەی شارن، كە مامۆستایانی ناوشار ١٠٠هەزار دیناریان پێ دەدرێت و ئەوانەی دەرەوەی شاریش ١٥٠هەزار دیناریان دەدرێتێ.
دەشڵێ، پێدانی پارەی هاندانی مامۆستایان لەگەڵ مووچەدا نابێت و بە لیستی جیا دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار