٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند ڕۆژی دابێ، پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی یەکلا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی، بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی بدەن و وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دووەمیش دادەنێن.

(حاجی نازم) جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەبارەت بە دیاریكردنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دووەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە وەزارەتی پەروەردە لیژنە دروست كراوە و بڕیارە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنووری سلێمانی كۆ ببنەوە و تێیدا بڕیاری ئەوە دەدرێت چۆن پڕۆگرامی خوێندن تەواو بكەن و لە چ كاتێكدا تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدرێن".
(حاجی نازم) گوتیشی، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنووری سلێمانی كراوە هەریەكەیان پڕۆژەیەك بۆ خۆی ئامادە بكات لەبارەی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن، بەجۆرێك قوتابی تێیدا زەرەرمەند نەبێت، بۆیە رەنگە تا چەند رۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزارەت لەگەڵ پەروەردەكانی سنووری سلێمانی كۆ بێتەوە و بڕیارێك بدەن.
دەشڵێ، ئەو ماوەیەی لە دەست قوتابیان چووە لە وەرزی یەكەم، بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە و وەرزی دووەمیش بە هەمان شێوە دەخوێندرێت، بەڵام بە جۆرێك دەبێت كە قوتابیان لە كاتی خوێندن زۆر نەكەونە ناو وەرزی گەرماوە، تا قوتابی بتوانێ بخوێنێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار