عەلی عەونی: مالیكی بەو پیلانەی هەیبوو، نەیتوانی یاری لەگەڵ كوردستاندا بكات

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، (نووری مالیكی) سەرۆكی حزبی دەعوە، نەیتوانی ئەو یارییەی لەگەڵ شیعەكاندا كردی، لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بیكات، چونكە لە كوردستان (سەرۆك بارزانی) بە پڕۆژەیەك وەڵامی سەرجەم پیلانەكانی دایەوە.
(عەلی عەونی)، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "(نووری مالیكی) سەرۆكی حزبی دەعوە، دوای ئەوەی نەیتوانی پیلانەكانی لە دژی كوردستان جێبەجێ بكات، ئێستا هاتووە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێت دەبێت بكشێتەوە، ئایا ئەو پرسی بەكێ كردووە لە كەركووك و خورماتوو دەستی بە ناونووسین كردووە بۆ حەشدی شەعبی، ئەو قوتی خەڵكی كوردستانی بڕیوە؟ بۆیە (مالیكی) لە هەوڵەكانی بۆ تێكدانی ئارامیی كوردستان سەركەوتوو نەبوو و نەیتوانی سلێمانی و بەشێك لە كوردستان داببڕێنێت، لەبەر ئەوە ئێستا هاتووە بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی دۆڕاوی سیاسیی خۆی، گوتاری لەو شێوە دەدات".
(عەونی) گوتیشی: "پێشمەرگە بە خوێن ئەو ناوچانەی ئازاد كردوون و بۆ هیچ كەسێك نییە شەرعییەت بەخۆی بدات هێرش بكات و پێیان بڵێت بكشێنەوە، چونكە ئەوەی پێشمەرگە كردوویەتی خاكی كەسی داگیر نەكردووە، بەڵكە خاكی خۆی رزگار كردووە".
ئهو ئەندامهی سەركردایەتیی دەشڵێت، (نووری مالیكی) دەبێت لەسەر دۆسیەی مووسڵ و دیارنەمانی پارەی عێراق و گرێبەستنی وەهمیی سەربازی، دادگایی بكرێت ".
كارزان سەباح هەورامی




