چاودێرێکی سیاسی: کورد بە کردەوە سەلماندی بەشێکە لە دروستکردنی ئارامیی ناوچەکە

هەولێر-KDP.info- (د.بوخاری عەبدوڵڵا) مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی دەڵێ، هەرێمی کوردستان بە کردەوە سەلماندی کە بەشێکە لە دروستکردنی ئارامیی ناوچەکە و لەلایەن وڵاتان بە ناوچەیەکی ئارام سەیر دەکرێ، ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیرن سەردانی کوردستان بکەن.
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د.بوخاری عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تا ئێستا سەرۆکی فەرەنسا و چەندین سەرۆکوەزیرانی دیکەی وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش و، رۆڵێکی بەرچاو و گرینگی هەبووە لە تێکشکاندنی تیرۆردا.
ئهو مامۆستایهی زانکۆ ئاماژەیشی دا، هەرێمی کوردستان لە روانگای وڵاتانی جیهانەوە وەک ناوچەیەکی ئارام سەیر دەکرێ، هەمیشەیش بۆ کێشەکان چارەسەر بووە و نەک کێشە بنێتەوە. هەروەها هەرێمی کوردستان بووەتە بەشێکی گرینگی ئابووریی جیهانی و پێگەیەکی باشی ئابووری لە ڕووی وەزە و هەناردەی نەوتدا بۆ دەرەوە هەیە. ههڵبهت ئەمە وایکردووە کە هەرێم لە ناوچەکەدا پێگەیەکی بەهێزی هەبێ و بە بەرزی سەیر بکرێ.
(د.بوخاری عهبدوڵڵا) روونی کردەوە کە، داگیرکارانی کورد ئەو وڵاتانەی کە هەوڵی داگیرکردنی کوردستانیان داوە، هەمیشە ئەوەیان دەگوت کە کورد هۆکاری تێکدانی ئارامیی ناوچەکەیە، بەڵام کورد بە کردەوە سەلماندی کە بەشێکە لە دروستکردنی ئارامی ناوچەکە؛ هەمیشە کورد ویستوویەتی کە ناوچەکە سەقامگیر بێ، ئەمەش دەرفەتێکی باشی رەخساندووە بۆ وەبەرهێنان و هاوکاریکردنی وڵاتان بۆ هەرێمی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




