ئایدن مەعرووف: ئانکارا دەیەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێردا پتەوتر بکات

هەولێر-KDP.info- نوێنەری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستاندا (ئایدن مەعرووف) دەڵێ، ئانکارا دەیەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێردا پتەوتر بکات، بۆیە سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەیەوێ سەردانی هەولێر بکات.
(ئایدن مەعرووف)، سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بینالی یەلدرم) بۆ هەرێمی کوردستان بەو مانایە دێ کە ئانکارا دەیەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ هەولێردا پتەوتر بکات، هەرچۆنێک تورکیا دەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە رێک بخاتەوە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نێوانی باش بکات، بۆ هەرێمی کوردستانیش تورکیا کە پێوەندییەکی باشی هەیە دەیەوێ لەوچوراچێوەیەدا زیاتر پەرەبە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بدات.
گوتیشی، سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە پێوەندییەکی تۆکمەتر و بەهێزتر لە نێوان هەولێر و ئانکارا هەبێ.
قائید میرۆ




