٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی کەرکووک لە ساڵێکدا ١١٤٣ تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێکراوی دەستگیر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا هیزەکانیان توانیوانە ١١٤٣ تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێکراو دەستگیر بکەن، هاوکات زیاتر لە ١٥٠ هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان ئەنجام داوە.

نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌ عه‌لى) به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاساییشى كه‌ركووك ئەو کاروچالاکییانەی  راگەیاند کە ئاسایشی کەرکووک لە بەرواری ١-١-٢٠١٦ تا ١-١-٢٠١٧ ئەنجامیان داوە کە توانیویانە ١١٤٣ تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێکراو لە سنووری پارێزگاری کەرکووک دەستگیر بکەن.

نه‌قیب( فه‌رهاد) ئاماژەیشی دا، هێزەکانی ئاسایشی کەرکووک لە ساڵی ٢٠١٦ـدا توانیوانە زیاتر لە ١٥٠ هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەنێو شار و شارەدێ و گوندەکانی سەر بە شاری کەرکووک ئەنجام بدەن.
دەشڵێ، لە ساڵی ٢٠١٦ـدا ١٥ ئەفسەر و کارمەندی ئاسایشی کەرکووک شەهیدبوونە و زیاتر لە ٥٠ ئەفسەر و کارمەندیشیان بریندار بوونە.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار