٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشنیاریان بۆ ترەمپ کردووە بە چەکی ئەلیکترۆنی لە داعش بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مەریکا پێشنیار بۆ (ترامپ) ده‌که‌ن مۆڵه‌تییان بدات چه‌کی ئه‌لیکترۆنی دژ به‌ داعش به‌کار بهێنن.

ڕۆژنامه‌ی (یو.ئێس.ئه‌ی) بڵاویکرده‌وه‌، (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریکا داوای له شاره‌زایانی سه‌ربازی کردووه‌ که‌ پێشنیاری له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی داعش بده‌نێ و سه‌ربازه‌کان پێشنیاری به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌لیکترۆنی ده‌که‌ن.

ژەنەرال (دەیڤد گۆڵدفه‌ین) که‌ شاره‌زایه‌کی سه‌ربازییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌؛ پێشنیاری زۆر بۆ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێرراو ئاماده‌ کراوه‌ و به‌شی زۆری پێشنیاره‌کان جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی نوێ ڕێگە به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان بدات به‌ بڕیاری خۆیان چه‌کی ئه‌لیکترۆنی و چه‌کی بۆشایی دژ به‌ داعش به‌کار بهێنن. ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئاستی زۆر به‌رزی ده‌وێت، بۆیه بەکارهێنانی ئەوجۆرە چەکانە ‌ئاسان نییه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار