کەتیبەی ئەندازەی پێشمەرگە ئاماری سێ ساڵی کارەکانیان لە شەڕی دژ بە داعشدا راگەیاند

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك، ئاماری کارەکانیانی لە دەسپێکی شەڕی دژ بە داعش لە ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٧ راگەیاند.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازىی سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ئاماری کارەکانیانی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ راگەیاند بەم شێوەیە:
"لە ساڵی ٢٠١٤ـدا پوچەڵکردنەوە و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو بریتی بووە لە 4943. ته‌قاندنه‌وه و پارچه ته‌قه‌مه‌نی 261. پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل، 32. پشكنینی رێگا، 35كم. پشكنینی خانوو، 74."
لیوا (مه‌حموود) دەیشڵێ، "له ساڵی 2015 پۆچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو: 5522. ته‌قاندنه‌وه و پارچه ته‌قه‌مه‌نی: 464. پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل: 50. پشكنینی رێگا، 66كم. پشكنینی خانوو: 132. پشكنین وته‌قاندنه‌وه‌ی تونێڵ: 6 به درێژایی 9م تا 700م."
ئاماژەیشی دا، "له ساڵی 2016 پۆچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو: 5127، ته‌قاندنه‌وه و پارچه ته‌قه‌مه‌نی: 297، پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل:8 25، پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراو: 62، رۆكێتی راجیمه: 6، مه‌قتوره‌ى ئاو 13 به‌رمیل به قه‌باره‌ى 200 لتری پڕ لە تێنتی لەگەڵ 210 گولله‌ى تۆپ و هاون و 2 گولله‌ى كیمیایى له‌گه‌ڵ 153 گولله‌ى جۆراوجۆر. پشكنینی رێگا، 243كم. پشكنینی خانوو: 19، پشكنین و ته‌قاندنه‌وه‌ی تونێڵ: 14 به‌درێژایی 9م تا 700م."
( كاكه‌یى ) له‌باره‌ى ئامارى ته‌واوى سێ ساڵى شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش گوتى: "كۆی گشتی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو: 15592، له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه و پارچه ته‌قه‌مه‌نی، 1022. هه‌روه‌ها پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل: 90. پشكنینی رێگا، 344كم. پشكنینی خانوو: 225. پشكنین و ته‌قاندنه‌وه‌ی تنێڵ 20 به‌درێژایی 9م تا 700م بووه."
نەشوان بەرزنجی




