عه‌لی قازی: پێشتر پەکەکە ئیمزای لەسەر ئاڵای کوردستان کردووە

ئاژانسەکان-KDP.info- به‌پێی سایتی جوانێن کورد، (عه‌لی قازی) سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و کوڕی پێشه‌وا (قازی محه‌مه‌د) ڕایگه‌یاندووه ، به‌ر له ١٥ ساڵ نوێنه‌ری حزبه کوردستانییه‌کان پێکه‌وه بڕیاریان داوه که ئاڵاکه‌ی کوردستان ئاڵای هه‌موو کوردستان بێت و نوێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستانیش ئاماده بووه و ئیمزای کردووه.
(عه‌لی قازی) گوتوویه‌تی " ئەو ئاڵایه‌ی که به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد هه‌ڵکرا، هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌یه که به‌ر له ٩٦ ساڵ له‌لایه‌ن (کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان)ـه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له ئه‌ستە‌نبوڵ و په‌رله‌مانی کوردستانیش به گوتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ژماره‌ی تیشکه خۆره‌که‌ی دیاری کردووه، بۆیه ئه‌و ئاڵایه تایبه‌ت نییه به هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵکو ئاڵای هه‌موو کوردستانه.
هه‌ر لەو بارەیەوە، (عوسمان ئۆجه‌لان) برای (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە که ئه‌و کاته سه‌رکرده‌ی په‌که‌که بووه، گوته‌کانی عەلی قازیی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که په‌که‌که وه‌ک لایه‌نێکی کوردستانی ئیمزای له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ئاڵایه کردووه.




