٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگالی: بەغدا بە ناوی حەشدی شەعبییەوە مووچەی 300 چەكداری پەكەكە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نوێنەرێكی شنگالییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا بە ناوی حەشدی شەعبییەوە مووچەی 300 چەكداری پەكەكە لە شنگال دەدات، پێویستە عێراق ئەو مووچەیە ڕابگرێت و داوا بكات هەرچی زووە پەكەكە لە شنگال بچێتە دەرەوە.

(د. ماجید شنگالی)، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە لە شنگال شەڕی ناوخۆی دەوێت، ئەگەرنا ئەوە ئەمەریكا، ئەورووپا، حكوومەتی هەرێم، خەڵكی شنگال و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پێی دەڵێن شنگال چۆڵ بكە، بەڵام ئەوان بە گوێی كەس ناكەن، ئەو كارانەی پەكەكە لە شنگال دەیانكات، ئەنجامیان نابێت و تاكە چارە ئەوەیە كە پەكەكە شنگال چۆڵ بكات".

(شنگالی) گوتیشی: "ئەوەی جێگەی داخە، حكوومەتی عێراق بە ناوی حەشدی شەعبییەوە مووچە دەداتە هێزەكانی پەكەكە كە ژمارەیان 300 چەكدار دەبن، پێویستە عێراق ئەو مووچەیە ڕابگرێت و داوا بكات هەرچی زووە پەكەكە لە شنگال بچێتە دەرەوە، ئەگەرنا ئێمە وەك خەڵكی شنگال بە هیچ شێوەیەك ڕازی نابین پەكەكە لە سنووری شنگال بمێنێت".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار