٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتى خوێندنى باڵا: کردنەوەى زانکۆ کەنەداییەکە هێشتا یەکلا نەبووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیێنێ، پڕۆژەى کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدایى لەلایەن (زانکۆى ئەلبێرتا)ەوە  پێشکەش بە وەزات کراوە، هێشتا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىدا هاتووە، "چەند وێبسایتێکى ئەلیکترۆنى هەواڵى جۆراو جۆریان سەبارەت بە کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەداییى تایبەت بڵاو کردووەتەوە، بۆیە وه‌كوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەپێویستمان زانى ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە."

وەزاەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕوونى دەکاتەوە، کە لە ماوەى ڕابردوودا پڕۆژەى کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدایى لەلایەن (زانکۆى ئەلبێرتا)ەوە  پێشکەش بە وەزاتەکەیان کرا و، لە ئێستادا لە قۆناغەکانى هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەى دڵنیاى جۆرییە و، هێشتا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار