٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە میلاکی خۆی کەم دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سوپاسالای پێشمەرگە رایدەگەیەنێت کە میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە کەم دەکرێتەوە و بەمنزیکانە فەرمانی بۆ دەدرێ. دەشڵێ، کەمکردنەوەی میلاک بەو مانایە نییە کە کەسەکە رەوانەی ماڵەوە بکرێ، بەڵکو دەگوازرێتەوە سەر لیوا و فەوجەکانی دیکەی وەزارەت.

 

فه‌ریق (جه‌مال ئێمینکی) گوتیشی، کەمکردنەوەی میلاکات بەو مانایە نییە کە کەسەکان رەوانەی ماڵەوە بکرێن، بەڵکو میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە کەم دەکرێتەوە و ئەوانەی دیکەش دەگوازرێنەوە بۆ سەر یەکەکان لە لیوا و فەوجەکانی سەر بە وەزارەت، کە ژمارەیان ١٤ لیوایە جا چ پێشمەرگە بن یاخود ئەفسەر.

 

سوپاسالاری پێشمەرگە دەشڵێ، بەمزووانە فەرمانی کەمکردنەوەی میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێ و رادەگەیندرێت.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار