یوئێن؛ ٣٨٦ هاووڵاتیی عێراق كوژراون و ١٠٦٦ بریندار بوون

ئاژانسەکان-KDP.info- بەگوێرەی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عێراق (یونامی) بڵاوی كردوەته‌وه، له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا ڕوویانداوه، ٣٨٦ هاووڵاتیی عێراقی كوژراون و ١٠٦٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژماره‌ی كوژراوانی سڤیل له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ٣٨٥ كه‌سه (هیچیان پۆلیس نین) و برینداره مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٦٠ كه‌سه کە ئەوانیش پۆلیس نین.
ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه‌ی یوئێن وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا خوێناوی‌ترین پارێزگا بوو به ٧١٩ قوربانیی سڤیل (٢٠٨ كوژراو و ٥١١ بریندار) ، له دوای ئه‌و به‌غدا دێت به ( ١٠٩ كوژراو و ٥٢٣ بریندار) دواتر پارێزگای كه‌ركوك به ( ٦٤ كوژراو و ٢٧ بریندار) .
نێرده‌كه نه‌یتوانی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له پارێزگاری ئه‌نبار وه‌ده‌ست بهێنێت .له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یان كۆبیش) گوتی " هه‌رچه‌نده ژماره‌ی قوربانیان له ڕیزی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌م مانگه‌دا كه‌متر بوو له مانگه‌كانی دی، به‌ڵام ئێمه تێبینی زیادبوونی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كان ده‌كه‌ین كه هاوڵاتیانی سڤیل كردۆته ئامانج له كۆتاییه‌كانی مانگ و لە چه‌ند ڕۆژی كه‌می ڕابردوودا".
(یان کوبیش) له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانی دەشڵێ " ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات، هه‌وڵی ڕێكخراوی داعشه بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له مووسڵ و نه‌ینه‌وا و ئه‌وه‌ی جێگای داخیشه خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
شایانی باسه، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) له ساڵی ٢٠١٦ دا ١٩٢٦٦ قوربانی سڤیلی تۆمار كردووه (٦٨٧٨ كوژراو و ١٢٣٨٨ بریندار) و ئه‌و ژمارانه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل له پارێزگای ئه‌نبار له مانگه‌كانی ئا‌یار و ته‌موز و ئاب و ك




