ترامپ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوون ده‌کاته‌وه
__2016_11_20_h15m56s33__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- له چوارچێوه‌ی گه‌شتی سوپاسکردنی جه‌ماوه‌ر، (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌موریکا، هه‌ندێک لە سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جیهان به گشتی ڕوون کردووه‌ته‌وه.
له‌و چه‌ند دێڕه‌دا که وۆڵ ستریت جۆرناڵ تێبینی کردووه، (ترامپ) پابه‌ند نییه به هیچ جۆره ئایدیۆلۆژییه‌تێک و ده‌ڵێ، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌به‌ستین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "واز له هه‌وڵه‌کانمان ده‌هێنین بۆ گۆڕینی دیکتاتۆر و ڕژێمه‌کان، پێشوازیی له هه‌ر لایه‌نێک ده‌که‌ین ببێته هاوپه‌یمانمان له شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داعش."




