٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر ئاماری 2016ی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ئاماری ڕووداو و تاوانەكانی ساڵی 2016 بۆ میدیاكان خسته‌ ڕوو.
 
ڕائید (هۆگر)، ئەمڕۆ (3/1/2017)، كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ، ئاماری پارساڵی بەم جۆرە ڕاگەیاند:
 
(كوشتنی پیاو)
 
(٢٠١٦) ٦٢ حاڵەت، ٥٨ حاڵەت ئاشكرا كرا و تەنیا (٤) حاڵەت ماوە تاوانەكانیان ئاشكرا بكرێن.
 
%٩٤ لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان پێ هاتووە
 
(٢٠١٥)٦٠ حاڵەت تۆمار كرابوو.
 
(كوشتنی بەهەڵە)
 
١٠ حاڵەت تۆمار كراوە ١٠ ئاشكرا كراوە %١٠٠ ئاشكرا بوون.
 
(خۆكوشتنی پیاو)
 
٥٣ حاڵەت تۆمار كراوە، ٥٣ ئاشكرا كراوە %١٠٠ ئاشكرا كراوە.
 
(شەڕكردن)
 
٩١١ حاڵەت تۆمار كراوە، ٨٢٤ ئاشكرا كراوە ٨٧ لە ژێر لێكۆڵینەوەدان و %٩٠ ئاشكرا كراون. 
 
(دزیكردن)
(٢٠١٦)
٤٩٢ حاڵەت تۆمار كراوە، ٣٠٥ ئاشكرا كراوە ١٨٧ لەژێر لێكۆڵینەوەیە %٦٥ لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا كراوە. 
 
بەراورد لەگەڵ ٢٠١٥ %٤ كەمی كردووە. 
 
(٢٠١٥) ٥٣٧ حاڵەت تۆمار كرابوو.
 
(٢٠١٦) هیچ حاڵەتێكی ڕفاندن تۆمار نەكراوە.
 
(فێڵكردن)
(٢٠١٦)
٥٧٥ حاڵەت تۆمار كراوە، ٥٦٤ ئاشكرا كراوە، ١١ لە ژێر لێكۆڵینەوەیە %٩٨ لێكۆڵینەوە كۆتاییان پێ هاتووە. 
 
بە بەراورد لەگەڵ ٢٠١٥
ڕائید (هۆگر) گوتیشی، لە كاركردنمان لە ساڵی (٢٠١٦)، %٨٦ ڕێژە تۆمار كراوە لە دەستگیركردنی تاوانباران و ڕادەستكردنیان بۆ بەردەم (دادەوەری لێكۆڵینەوە)، كە ئەمەیش توانای هێزی پۆلیس و دەزگاكانمان دەسەلمێنێ.
 
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێ، هۆكاری ئەو ڕێژە باشە دەگەڕێتەوە بۆ:
١ – توانای هێزی پۆلیس لە بەدواداچوون بۆ سكاڵاكردن و شەونخوونیی بەردەوامیان لە كارەكەیان.
 
٢ – چاوكراوەیی هاووڵاتیان و ئاگاداركردنەوەمان لە حاڵەتی نەخوازراو.
 
٣ – پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و پشتبەستنمان پێیەوە وەك (كامێرا و سۆشیال میدیا ...).
 
٤ – هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگاكانی تری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
 
ئومێد بابان
 

هەواڵی پەیوەندیدار