٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەگەر پەکەکە لە شنگالدا بمێنێ، شنگالییەکان لەوێ نامێنن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری، به‌ڵام ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكەدا نەمێنێ خەڵك زیاتر دەگەڕێنەوە، هه‌ڵبه‌ت هێشتا ٩٥% ئەو خەڵكە لەبەر پەكەكە ناگەڕێنەوە.

 

(وەیس نایف) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری، زۆربەی ئاوارەكانیش گەڕاونەتەوە سنوونێ و سەر چیای شنگال، ئەگەرنا ڕێژەیەكی كەم گەڕاونەتەوە شنگال، هۆكارەكەیش بۆ هەبوونی پەكەكە لەو ناوچانەدا دەگەڕێتەوە.

 

گوتیشی: ''هۆكاری نەگەڕانەوەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بۆ هەبوونی پەكەكە و بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، هەر كاتێك ئەوان لە ناوچەكە نەمان، ئه‌وا خەڵك دەگەرێنەوە، بەڵام ئەگەر ئەوان هەر لە ناوچەكەدا بمێننه‌وه‌، ئەوانەی گەڕاویشنەتەوە ئەوانیش ئاوارە دەبنه‌وه‌."

 

رابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار