٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد ئەحمەد: سیاسەتکردن بە بوغز و نکۆڵیکردن ناکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (د.محەممەد ئەحمەد) یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، دەبێت لایەنەکان دەرس لە رابردوو وەربگرن بە گیانێکی بەرپرسیارانە و بە عەقڵیەتێکی چارەسازیانە بێنە پێشەوە نەک تۆڵەکردنەوە و بوغز و ئینكار. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ دەست بە دانوستانی راستەقینە بکرێ.

(د.محەممەد ئەحمەد) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ئاماژە بەوە دەکات کە گەڕی دووەمی دانوسانەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەست پێدەکاته‌وه‌ و، گوتیشی: "کاتی خۆی پێشنیازی ئەوەم کرد کە بانگهێشتی هەر پێنج لایەنی سیاسیی کوردستان بکرێت، لە شوینێکی گشتییدا کۆ ببنەوە و لەوێ دانوساندن بکرێت، لەوێ پێشنیاز دەکرا کە لایەنەکان بە پلەی یەکەم لەسەر چی ناکۆکن؟ بۆ ئەوەی لەوێ چارەی پرسەکە بکرابووا، بۆ نموونە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پرسی پەرلەمانی کوردستان لەوێ گەنگەشە کرابووا و بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەش کە دەیانکرد، کێشەکان چارە دەبوون.''

یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گوتی، "ناکرێت هەر درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت، بەڵکو دەبێ بەیەکەوە قسە بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت چی باشە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان".

(د.محەممەد ئەحمەد)، لەبارەی سووربوونی گۆڕان لەسەر پرۆژەکەی دەڵێ، ''دەبێت لایەنەکان دەرس لە رابردوو وەربگرن بە گیانێکی بەرپرسیارانە و بە عەقلیەتێکی چارەسازیانە بێنە پێشەوە نەک تۆڵەکردنەوە و بوغز و عینادی، چونکە کاری سیاسی بە بوغزو عینادی و کینە و نکۆڵی کردن ناکرێ، دەبێ دەست بەدانوستاندنی راستەقینە بکرێ.''

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار